بارزانی و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبوونەوە

خواكوڕك

لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەلمانیا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ( مەسعود بارزانی) لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە هەر لە كۆنفرانسی ئاشایشی میونشن بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆ بووەوە”.

ئەمڕۆ شەممە 18ی شوبات،مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی کوێت، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووەوە و بڕیاریشە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆببێتەوە.

ئێوارەی رۆژی هەینی 17-2-2017، کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن، بە بەشداری 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان، 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان دەستی پێكرد، تاوەكو ئێوارەی 19ی مانگیش بەردەوام دەبێت.

Back to top button