عێراق : كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرايه‌ ئامانج

ئەمڕۆ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ رێگايه‌كى سه‌ره‌كیی ناحیه‌ی یوسفییه‌ی باشووری به‌غدا بۆمبێكی چێنراو كاروانێكی ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرده‌ ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ده‌زگاميدييا عيراقىيه‌كانى گوتووه‌،”بۆمبە چێنراوەكە كاروانێكی پشتیوانی لۆجیستیی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ناحیەی یوسفییەى باشوورى به‌غدا كردووەتە ئامانج .

گوتيشى :” به‌پێ ى زانيارييه‌كان ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبه‌كه‌ زیانی بە سێ ئۆتۆمبێل گەیاندووە.

 

Back to top button