کازمی وەڵامی حەشدی شەعبی دەداتەوە و دەڵێت هیچ کەسێک ناتوانێت بە چەک هەرەشە لە حکومەت بکات

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەکدارانی گرووپی رەبعەڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی بێ تابلۆ بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوە. دواتر گرووپەکە بەیاننامەیەکی چوار خاڵی بڵاوکردەوە. هەڕەشەی گوێ بڕینیان لە مستەفا کازمی کرد و لە بەرامبەردا کازمی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی نمایشە سەربازییەکەی رەبعەڵڵا و هەڕەشەکانیان دەڵێت، “هیچ کەسێک ناتوانێک بە چەک هەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات.”
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، ئامانج لەو نمایشە سەربازییەی ئەمڕۆ، تێکدانی دۆخی ئەمنییە و دوورخستنەوەی رۆڵی راستەقینەی عێراقە.
Back to top button