په‌رله‌مانتارێكى پارتى : ئه‌و لایه‌نانه‌ی نایانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێ،گۆڕانكاری له بودجه‌دا ده‌كه‌ن وكێشهدروست ده‌كه‌ن
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ینێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ی نایانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێ، گۆڕانكاری له بودجه‌دا ده‌كه‌ن و كێشه‌ی زیاتر دروست ده‌كه‌ن.
د. محه‌مه‌د شاكر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌چێته‌وه به‌غدا، تا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه بكات كه له دوای رێككه‌وتن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ماده‌كانی 10 و 11، ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راشيگه‌ياندووه:” حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه بوو كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجامی دا، به‌ڵام دواتر لایه‌نه‌كان گۆڕانكارییان تێدا ئه‌نجام دا، حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، قایل بوو به رێككه‌وتنه نوێیه‌كه و گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
د.محه‌ممه‌د شاكر ده‌شلێ:” ئه‌و رێككه‌وتن و ره‌شنووسه نوێیه‌ش، هه‌ندێك لایه‌ن جارێكی تر گۆڕانكارییان تێدا ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌یش ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه نایانه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان نایانه‌وێ بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
د. محه‌مه‌د شاكر بۆ كه‌ناڵی كوردستان24 گوتيشی، شیعه‌كان بوونه‌ته دوو به‌ره، به‌ره‌یه‌كیان وه‌ك سائیروون و حیكمه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ن، هه‌ندێكی تریش وه‌ك فه‌تح، فه‌زیله و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه نین.
د. محه‌مه‌د شاكر له‌باره‌ی به‌های دۆلاریش، گوتى، ئه‌وه‌ش كارتێكی سیاسییه و ئه‌و لایه‌نانه به‌كاری ده‌هێنن كه ده‌یانه‌وێ بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌گه‌رنا كاری په‌رله‌مان نییه به‌های دۆلار دیاری بكات.