میدیاکانی ئیسرائیل: ئێران بە مووشەکێک کەشتییەکی ئیسرائیلی کردوەتە ئامانج

دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەشتیەکی ئێرانی، ئێوارەی ئەمڕۆ ئێران کەشتیەکی ئیسرائیلی بۆردوومانکرد.

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە کە ئەمڕۆ ئێران بە مووشەکێک کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عەرەب کردووەتە ئامانج. ئەمەش، لەکاتێکدا بووە کە بەڕێگاوە بووە، لە تەنزانیاوە بەرەو هیندستان، دەرئەنجامیش، کەشتییەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە.

هەروەها رایانگەیاندووە کەشتیەکە لە گەشتێکی دەریاوانی بووە، لەنێوان سەڵتەنەی عومان و هیندستان، و  بارەگاى سەرەکى ئەم کەشتییە لەحەیفایە لە ئیسرائیل و کەشتییەکە بریتییە لە کەشتییەکی بارهەڵگر و زۆربەى ستافەکەشى بریتین لە کەسانى بیانى.

Back to top button