سودە تەندروستیەکانی چوالە
چوالە ئەو بەرهەمە مزرەی بەهارە كە لە هەرێمی كوردستان و بەشێكی وڵاتانی جیهان هەیە كەسانێكی زۆر حەز بە خواردنی دەكەن چەندان سوودی هەیە.
چواڵە دەوڵەمەندە بەچەندین ماددەی دژە ئۆكسید و چەوری سود بەخش، هەروەها ڤیتامینەكانی ئەی و بی و ئێچ بەڕێژەی جیاواز لە پێكهاتەكەیدا هەیە، ئەمە جگە لە بونی كاربۆهیدرات و ماددە ڕیشاڵییەكان هەروەها خوێ كانزاییەكانی كانزاكانی وەك ئاسن و مەگنسیۆم و فسفۆڕ و كالسیۆم و چەند جۆرێكی دیكە.
پسپۆڕەكان پییانوایە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، دەتوانن لەڕێی خواردنی چوالەوە ڕێژەی شەكری ناو خوێن دابەزێنن هەروەها خواردنی ئەو میوە وەرزییە چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی هەوكردنی گورچیلەكان و بۆری میزەڕۆیان هەیە.
خواردنی ئەو بەرهەمە بەهارەیە جگەر خاوێندەكاتەوە لەژەهر و پێكهاتە زیان بەخشەكان هەروەها ئەو ڤیتامینانەی لەپێكهاتەكەیدا هەیە، ڕێگری لەوشكبوونەوەی پێست دەكات و شێدارییەكی پێ دەبەخشن ئەوەش وادەكات ڕوخسار جوانتر دەربكەوێت.