سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان : كاروانێكی ترى پێكوته‌ی دژ به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته‌ هه‌رێم

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە لە درێژەی دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا، لەڕێگەی حکوومەتی فیدراڵەوە بە بڕی ٤٣ هەزار و ٨٠٠ ژەم پێکوتەی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان.

لەمبارەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی٣ی٢٠٢١ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووتەوە: گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به‌ كۆرۆنا لەڕێگەی حکوومەتی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی 43,800 ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه‌ بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ ڕاستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لەڕێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنه‌رەکان.

Back to top button