وه‌زیری ته‌ندروستی، هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى كه ئاماری تووشبوون به راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌وئاماره‌كان مه‌ترسیدارن
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى كه ئاماری تووشبوون به راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌وئاماره‌كان مه‌ترسیدارن. رێژه‌ی مردن به‌رز بووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، له دوێنێوه 725 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون و 5 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.سامان به‌رزنجی، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌مرۆ هه‌ينى دواى گه‌يشتنى ژه‌مه پێكوته‌ى دژ به كۆرۆنا بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند: ئاماری تووشبوون به راده‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن. رێژه‌ی مردن به‌رز بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشيگه‌ياند: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و راپۆرتێكی ورد له باره‌ی ره‌وشی كۆرۆنا ئاماده ده‌كات.
وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتى، پێكوته‌ی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌كارهێنانی ده‌ربچێت، له سبه‌یه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا.
د.سامان به‌رزنجى روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌ستنیشان ده‌كات، كه پێویستیان به وه‌رگرتنی پێكوته هه‌یه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه و ناوخۆ و تووشبووانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌مدا پێكوته‌یان پێ ده‌درێت و بڕه‌كه‌ی 43 هه‌زار و 800 پێكوته‌یه.