ئهمريكا به بريارێك دەست بەسەر دوو ماڵپەڕی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقيدا دەگرێت
دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر لە ئەنجامدانی نمایشێكی میلیشیاكانی چەكدار لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق وەزارەتی دادی ئەمەریكا، ئەمڕۆ ھەینی دەستبەسەرداگرتن و داخستنی دوو پێگەی ئەلیكترۆنیی سەر بە میلیشیاكانی “كەتایب حزبوڵڵا”ی عێراقى ڕاگهياند.
كەناڵی “الحرة”ی ئەمەریكاییئهمرۆ بهڵاويكردهوه كه وەزارەتی دادی ئەمەریكا دەستی بەسەر دوو پێگە (“rmn.net” و”المعلومة” داگرت و دایخستن بە ھۆی بەكارھێنانیان بەشێوەیەكی نایاسایی لە لایەن میلیشیاكانی “كەتایب حزبوڵڵای” عێراقی، كە واشنتن وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی پۆلینی كردووە.
كاربهدهستێكى داواكاری گشتی ئەمەریكا بۆ ناوچەی رۆژھەڵاتی ڤیرجینیا، بهناوى راج باریك لهو بارهوهيهوه دهلێ: “نابێت ئینتەرنێت بەكاربھێنرێت بۆ بەسەربازیكردن لە لایەن رێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە بۆ پڕۆپاگندەكردن بۆ توندوتیژی و بڵاوكردنەوەی گوتاری رق وكینەی تایبەت بە خۆیان”، گوتیشی: “ئێمە پابەندین بە راوەستان لە تەك ھاوبەشەكانمان لە جێبەجێكردنی یاسا بە بەكارھێنانی تەواوی سەرچاوەكانی دەستەبەر بۆ لە ناوبردنی تیرۆر.
هاوكات كیڤن كۆرلاند، بەرپرس لە نووسینگەی پیشەسازی و ئەمنى ئهمريكاش گوتى “دەستكیسە تایبەتمەندەكانمان ھەموو كەرەسەتەیەكی دەستەبەر بەكاردێنن بۆ پاراستنی ھاووڵاتییانی ئەمەریكایی لە كارە توندەكانی تیرۆریستی، كە لە لایەن سەكۆكانی ئینتەرنێتەوە سروش دەكرێن و ئاراستە دەكرێن”.
ههروهها گوتيشى: بەردەوام دەبین لە لەكارخستنی رێكخراوە تیرۆریستییە بیانییەكان وەك كەتایبەكانی حزبوڵڵای و ھەوڵەكانیان بۆ بەكارھێنانی ژێرخانی سیبرانی ئەمەریكایی بۆ زیانگەیاندن بە ئەمنی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئهمريكا “.
پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی بە ئەنجامدانی تووندوتیژی دژی هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق تۆمەتباركردبوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش گرووپەکەی وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی ناساندووە.