بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هاووڵاتيانى شاره‌كه‌ به‌ڵاو ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر به‌هۆى نه‌بوونى ئاو له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كانى شاره‌كه‌،ڕوونکردنەوەیەکى به‌لاوكردۆته‌وه‌ و ده‌لێ، لە سه‌عات 10ی شەوی 25/24ی ئاداره‌وه‌ وێستگەکانی پالاوتنی ئاو ڕاگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر له‌ ڕوونکردنەوەیەکدا كه‌ وێ،ه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ڕایگەیاندووه‌، “بەهۆی خراپی کەشوهەوا بوونی بەرزبوونی لێلی ڕووبارەوە کە زیاتر لە (4,000 NTU) بوو، لە سه‌عات 10ی شەوی 25/24 ی ئاداره‌وه‌ وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو ڕاگیراون.”

ئاوى هه‌ولێر ده‌شلێت، “بەم هۆیەوە کێشەی کەم ئاوی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دروست بووە. دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە ئاسایی بوونەوەی ڕەوشەکە دەست دەکەین بە دابینکردنی ئاو بە شێوەیەکی ئاسایی.”

له‌ كۆتاى روونكردنه‌وه‌كه‌دا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر داواكرييه‌كيش له‌ هاوڵاتيان ده‌كات و ده‌لێ، ” تکایە هاوکارمان بن لە دەستگرتن بە ئاوەوە.”

Back to top button