گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى : لە مانگی ئادار، هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 50 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له‌ عێراق و سووريا ده‌لێ : 50 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداوە كه‌ ڕێگرییان كردووه‌ لە ئەنجامدانی 62 کردەوەی تیرۆرستی له‌ناوچه‌كه‌.
وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له‌ عێراق و سووريا، لە په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى  تویته‌ر له‌ تویتێکدا نووسيوويه‌تى، “لە مانگی ئادار، هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، 50 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە.”
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له‌ عێراق و سووريا ده‌شلێت، ”ئۆپەراسیۆنەکان ڕێگریانکردووە لە ئەنجامدانی 62 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن تیرۆستانەوە”.

 

هاوكات بڕیار وايه‌ کۆتایی ئەم مانگە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی به‌ داعش  بۆ زیادکردنی گوشارەکان و لەناوبردنی یەکجارەکی پاشماوەکانی داعش لە عێراق و سووریا کۆ ببنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا  ئاماژەبەوە داوه‌ كه‌ ، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سۆفی ویڵمز، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکەن.

بڕياروايه‌ کۆبوونەوەکە 30 ئەم مانگە لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەرێوەدەچێت كه‌ ئامانجی لێی پێداچوونەوەیە بە هەوڵە بەردەوامەکان لە هه‌ڵمه‌تى دژی داعش بە مەبەستی لەناوبردنی یەکجارەکی هەرەشەکانی ئه‌و رێكخراوه‌ تيرۆرستييه‌.

OIR Spokesman Col. Wayne Marotto
@OIRSpox

Mar 26, 2021

Replying to @OIRSpox

خلال شهر آذار/مارس، نفّذ شركاؤنا في العراق وسوريا، 50 عملية ضد داعش، وتمكنوا من ردع 62 عنصرًا من عصابات داعش الإرهابية من القيام بأعمال إرهابية ضد المواطنين. ساعدونا في تحقيق هزيمة داعش من خلال الإبلاغ عن إرهابيّ داعش عبر الخط الساخن في العراق 454 وفي سوريا 9647512451273+

Image

OIR Spokesman Col. Wayne Marotto
@OIRSpox
تاوەکو ئێستا لە مانگی مارس، هاوبەشەکانمان لە عێراق وسوریا، 50 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە کە ڕێگریکردووە لە ئەنجامدانی 62 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن تیرۆستانەوە. هاوکارمان بە بۆ لەناوبردنی داعش و زانیاری دەربارەیان بنێرە بۆ435 لە عێراق، و+9647512451273 لە سوریا.

Image

 

Back to top button