جەعفەر شێخ مستەفا: مێزی گفتوگۆ بکەین بە هەوێنی لێکتێگەیشتن لە پێناو پاراستنی خاک و ووڵات و بە دەستهێنانی کیانێکی سەربەخۆ
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پهيامێك له ژێر ناوونيشانى یادەکانی نەورۆز و ئادار بۆ پێویستە بە گرنگیەوە لێی بڕوانین بهڵاودهكاتهوه و دهلێ : بۆ ئێمەی میللەتی کورد گرنگە لەم یادە نەتەوەییەدا کۆی کێشە ناوخۆییەکان وەلابنێین و بیکەین بە دەستپێکی گفتووگۆی چارەنووسساز لە پێناو ئەو هەموو قوربانییەی گیانیان بەخت کردووە بۆ ئازادی خاک و گەل، دهشلێ : مێزی گفتوگۆ بکەین بە هەوێنی لێکتێگەیشتن لە پێناو پاراستنی خاک و ووڵات و بە دەستهێنانی کیانێکی سەربەخۆ.”
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهسهرهتاى پهيامهكهدا كه ئهمرۆ ههينى له پهڕهى تايبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بهڵاويكردۆتهوه ڕايگهياندووه:” یادە نیشتیمانییەکان لە جیهاندا هەمیشە وەرچەرخانێکی مەزنیان دروست کردووە لە مێژووی میللەتان بە گشتی و بە تایبەت لە ووڵاتانی پێشکەوتوو دا، دەتوانرێ ئەو یادانە بکرێن بە کلیلی کێشە هەڵواسراوەکان بۆ کردنەوەی هەموو ئەو گرێ کوێرانەی بە چەق بەستوویی ماونەتەوە لە پشت دەرگا داخراوەکان دا.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕاشيگهياندووه:” ئێمەی میللەتی کورد وەک گەلانی جیهان خاوەنی کۆمەڵێک یاد و بۆنەی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمانین بەتایبەت لەم وەرزی بەهارەدا کە گرنگترینیان جەژن و یادی نەتەوەیی نەورۆزە، ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی کوردی، بۆ ئێمەی میللەتی کورد گرنگە لەم یادە نەتەوەییەدا کۆی کێشە ناوخۆییەکان وەلابنێین و بیکەین بە دەستپێکی گفتووگۆی چارەنووسساز لە پێناو ئەو هەموو قوربانییەی گیانیان بەخت کردووە بۆ ئازادی خاک و گەل،
ههروهها جێگرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان دهشلێت : ” ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەینەوە یاخود پەڕەکانی مێژووهەڵبدەینەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە زۆربەی بەرخودان و خۆشی و ناخۆشیەکان لەو مانگە ڕوویان داوە بە تایبەت ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی (١٩٩١) کە لە مانگی ئادار بووە، ڕاپەڕێنێکی جەماوەری بوو پاڵپشت بە بەرنامە و ڕێکخستنەکانی پێشمەرگە لە شاخ و شار دژ بە زوڵم و ستەمی حکوومەتێکی شۆڤێنی و دیکتاتۆری دەرحەق بە گەلی کورد.”
مێزی گفتوگۆ بکەین بە هەوێنی لێکتێگەیشتن لە پێناو پاراستنی خاک و ووڵات و بە دەستهێنانی کیانێکی سەربەخۆدوور لە چەوساندنەوەی دوژمنانی کورد و کوردستان کە بە خوێنی ئاڵی هەزاران شەهید بەرهەم هاتووە.
شێخ جهعفهر له پهيامهكهيدا بهبۆنهى يادهكانى ئادار و نهورۆز پهيامێك ئاراستهى لايهنه سياسييهكان دهكات و دهلێ : ” لەم یادە دا پەیامم بۆ هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، مێزی گفتووگۆ بکەین بە هەوێنی لێک تێگەیشتن و زەمینەسازی بۆ هێور بوونەوەی ئەو باروو دۆخە ناسەقامگیرەی کە لە نێوان پارتە سیاسییەکان دا هەیە،
لهكۆتايى پهيامهكهيدا نووسيوويهتى :”ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی بکەین بە دەستکەوتی ئەو یادە نەتەوەییە کە یاد و جەژنی نەورۆزە، یەک گووتاریمان بکەین بە هێزی مانەوەمان لە دەست جەور و ستەم، گەلەکەمان زۆری ئازار چەشتووە لە پێناو مانەوە و پاراستنی فەرهەنگ و کەلتووری، با ئێمەش پاڵپشت بین لە پێناو پاراستنی خاک و ووڵات و بە دەستهێنانی کیانێکی سەربەخۆ دوور لە چەوساندنەوەی دوژمنانی کورد و کوردستان کە بە خوێنی ئاڵی هەزاران شەهید بەرهەم هاتووە.”