پەکەکە ژمارەیەک هاووڵاتی باشوری کورستانی رفاندوو دوای دوومانگ بەبێ بەڵگە وەک سیخوڕ لە میدیاکان وێنەی بڵاوکردنەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەکدارانی پەکەکە چەند هاووڵاتیەکی سڤیلی لە گوندەکانی ناوچە سنوریەکان دەستگیر کرد و وەک سیخوڕ  ناوی بردن پێنج هاووڵاتی دیکەی دەستگیر کردن.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک چەکدارانی پەکەکە پێنج هاووڵاتی باشوری کوردستانی رفاندووە دوای دوومانگ لەرفاندنیان وەک سیخوڕک لە میدیاکانی خۆیان وێنەیانی بڵاوکردەوە.

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک ئاشکراشی کرد کە چەکدارانی پەکەکە تا ئێستا ١٦ هاووڵاتی رفاندووە و تۆموتی سیخوڕی کردنیداونەتە پال بەبێ ئەوەی هیچ بەلگەیەک لەسەر ئەو کەسانە هەبێت.

شایەنی باسە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو پەکەکە هەڵمەتێکی رەشبگیری دەست پێکردووە و ژمارەیەکی زۆری هاوونیشتیمانیانی باشوریکوردستان گوندەکانیان چۆلکردووە

Back to top button