وەڤدێكی كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی ئێن ئارتی دەكەن

خواكوڕك

ئەمرۆ كەناڵی ئێن ئارتی كە بەدروشمی هاوسەنگی و بێلایانی خۆی دەناسێنێت لە هەواڵێك دا بڵاوی كردۆتەوە كە وەڤدێكی كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی ئەو كەناڵەیان كردووە و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئێن ئارتی راگەیاندووە،

كەناڵەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە وەڤدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی لەلایان وەڤدێكی ئێن ئارتی! پێشوازی كراوە هەر لە كۆبوونەكەیاندا وەڤدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی پشگیری و پیرۆزباییان كردووە، لە ئێن ئارتی و وەڤدەكەش  هیوای سەرکەوتن و بەرێوپێشچوون  بۆ کەناڵەکە خواست.

وەڤدەكە  پێکهاتبوون لە فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان، ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتاری عێراق، سۆران عومەر پەرلەمانتاری کوردستان، عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی سلێمانی سەردانی ئێن ئاڕ تییان کرد.

Back to top button