وه‌زاره‌تى كاره‌با : حه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌رووى 19 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاووڵاتيان دراوه‌

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى هه‌رێم له‌روونكردنه‌وه‌يه‌كدا ده‌لێ : سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌لێنمان به‌ هاووڵاتيان دابوو له‌ حه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ هۆى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى 18 كاتژمێر كاره‌بايان پێ بده‌ين به‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ توانيمان سه‌رووى 19 كاتژمێر كاره‌با بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاگانی كوردستاندا دابەش بكه‌ين.

 

ده‌قى روونكردنەوەى بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمى كوردستان :
لەجەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بەسەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بەتێكڕا رۆژانە لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بەهاوڵاتیان درا.
هەروەكو لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا وەزارەتی كارەبا بە هاوڵاتیانی خۆشەویست راگەیاند؛ كە لە جەژنی نەورۆز و پشووەكانی سەری ساڵی نوێی 2721 كوردی بە پشت بەستن بەبەرهەمهێنانی 3400 مێگاوات كارەبا و لەرێگەی 7000 فەرمانبەری ئیشكگرەوە 18 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانی بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بدات و بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاگانی كوردستاندا دابەشی بكات ،
هاوكات تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون.
Back to top button