فه‌رمانده‌يه‌كى پێشمه‌رگه‌ :تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌كرێت،حكوومه‌ت و سوپای عێراق دوا مۆڵه‌تیان به‌ په‌كه‌كه‌ داوه‌

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ينى ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى كه‌ حكومه‌تى عێراقى به‌ چه‌كدارانى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ى دابوو بۆ چوڵكردنى شنگال ته‌واو بوو به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌لێن ئاماده‌نين شنگال چۆڵ بكه‌ين، فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگاليش ده‌ڵێ، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌كرێت.

قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رايگه‌ياند، حكوومه‌ت و سوپای عێراق دوا مۆڵه‌تیان به‌ په‌كه‌كه‌ داوه‌ و پێویسته‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شنگال چۆڵ بكه‌ن، ئێسته‌ له‌ به‌رانبه‌ر یه‌ك وه‌ستاون و په‌كه‌كه‌ش تا ئێسته‌ ئاماده‌ نییه‌ له‌ شنگال بكشێته‌وه‌ و ھه‌ر له‌ شوێنی خۆیان ماون.”

شه‌شۆ گوتيشى: سوپای عێراق داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی بیانین بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی تریش خۆیان راده‌ست بكه‌ن ، چونكه‌ سوپای عێراق سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ تا كۆتایی مانگ له‌ شنگال بكشێته‌وه‌، بۆیه‌ مه‌ترسی پێكدادان ھه‌یه‌.”

 

Back to top button