په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان ديارنه‌مانى ملياران دينارى پاره‌ى پرۆژه‌كان له شارى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات.
په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ديارنه‌مانى ملياران دينارى پاره‌ى پرۆژه‌كان له شارى سلێمانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێ :” لە بودجەی یەك ساڵی پڕۆژەكانی پارێزگای سلێمانیدا بڕی ٥٤ ملیار دینار دیار نەماوە و دادگاش ”بە بڕیاری سیاسی“ دۆسیەكەی داخستووە.
عەلی حەمەساڵح، له نووسینێكدا له‌ژێر ناونیشانی (ئەو تاوانەی بەرامبەر سلێمانی کرا، دادگا بە بڕیاری سیاسی دایخست) له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يس بووك بڵاو كردۆتەوە و ڕايگه‌ياندووه: ”ساڵی ٢٠١٣ بڕی ٣٦٨ ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی تەرخان کرا، بەڵام چی ڕووی دا؟“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسيۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شلێت :” لە ١٢ی ١ی ٢٠١٥دا دۆسیەی دیارنەمانی پارەی پڕۆژەكانی سلێمانی بە دادگا داوە كە تێیدا پشتی بە راپۆرتی چاودێریی دارایی بەستووە، بە جۆرێك كە لە كۆی ئەو پارەیەی لەو ساڵەدا بۆ سلێمانی تەرخان كرابوو، بڕی ١٩٢ ملیار دینار خەرج كراوە، كەچی ٥٤ ملیار دیناری تەمویلکراوی پرۆژەكان خەرجنەکرا و دیار نەما!“.
عەلی حەمەساڵح گوتيشى: ”ئەوکات (سەردار قادر) ، پارێزگاری سلێمانی بوو، ھەموو ئەو بەڵگانەی لە ڕاپۆرتێکدا ئاراستەی دەستەی دەستپاكی کرد کە ڕاستی و دروستیی ئەم قسانەیان دەسەلماند و چۆن پارەکە لە بانکدا براوە! ھەوڵێکی زۆرماندا و زۆر چاوه‌ڕێ بووین بۆ گەڕانەوەی ئەم پارەیە!!، بەڵام ئەنجام، ئەم دۆسیەیە بەبێ ھیچ دانیشتنێكی دادگا و بە بڕیاری سیاسی داخرا“.
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ده‌شلێت :” دواتر زانیم دوو دادوەر کە دژی ئەم داخستنە بوون، گواسترانەوە!! .
له‌كۆتايى نووسينه‌كه‌يدا عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌لێ :” ئەمە تاوانبوو بەرامبەر نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتوانى ئەم پارێزگایە! ئەو پارەی برا دەبوو بکرێتە چەندین قوتابخانەو نەخۆشخانەو پرۆژەی ڕێگاوبان بۆ هه‌موو شار و قەزاکانی سەر بە سلێمانی.