د.بهشير حهداد : ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حکومەتی عێراقى خستهڕوو
جێگری سەرۆکى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق رايدهگهينێت: پشکى هەرێمى کوردستان ڕێگر نییە لە تێپەڕاندنى بودجە و هیوادارن پرۆژە یاساکە ڕۆژى یەکشەممە تێپەڕێنرێت.
د.بەشیر حەداد،لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حکومەتی عێراقی خستەڕوو. گوتى، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا لەسەر بودجەی گشتی عیراق باس لەو كێشە و گرفتانە كرا، كە بوونەتە ڕێگر لە تێپەڕاندنی بودجە، داوامانكرد هەرچی زووە لەلایەن لیژنەی داراییەوە داواكارییەكان بخرێتە ناو ڕاپۆرتەكانی خۆیان ، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر بەهاى دۆلار کراوە و ئەو بابەتە و بابەتى قەرزیش لە ڕێگرییەکانى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجەن.
گوتيشى،” حکومەت و زۆرینەى ئەندامانى لیژنەى دارایى ئهمرۆ لەگەڵ ئهو بەهايهى ئێستاى دۆلاربوون،”
هەروەها زياتر گوتى :” نابێت پرۆژە یاساى بودجەى گشتى 2021 قەرزى تێدابێت.
لهبارهى پشکى هەرێمى کوردستانيش د.بهشير حەداد گوتى: “ئەو دەقەى دانراوە لە پرۆژە یاساکەدا سەبارەت بە پشکى هەرێم لاى ئێمە قبوڵ کراوە و شاندى هەرێم بەو ڕێكکەوتنە ڕازییە ، تەنانەت بە پێشنیارى دواى ڕێکەوتنەکەش ڕازى بووە، پشکى هەرێم کێشەى بۆ تێپەڕاندنى بودجە دروست نەکردووە، ”
له كۆتايى لێدوانه رۆژنامهوانييهكهيدا حهداد گوتى، “ئومێد دەکەین ئەمڕۆ گفتوگۆکان کۆتاییان بێت و سبەینێ یەکشەممە پرۆژە یاساى بودجە پەسەند بکرێت، سبەینێ پێش دانیشتنەكان كۆبونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكرێت و دواتر پەڕلەمان كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر بودجەی عیراق ، بەڵام هەموو شتێك بەدەست سەرۆكایەتی پەڕلەمان نیە، ئەگەر نیساب تەواو نەبوو ئەوا كۆبونەوە ناكرێت .”