ئێران بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم

بە گوتەی موجتەبا زولنوور سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە له‌ په‌رله‌مانى ئێران، تاران 10 ئەوەندەی توانای خۆی توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی، موجتەبا زولنوور رايگه‌ياندووه‌ ” بەپێی ئەو یاسایەی ئەنجومەنی شورا ( پەرلەمان ) دەریکردووە ، دەبوایە پێش 20 ی ئازاری 2021 ، هەزار سەنتریفیوجی IR2M کاری پێبکرێت و پسپۆڕان سەرکەوتووبوون لەتەواوکردنی پڕۆژەکەدا ” .

ده‌شلێت :”ئەمە لە بەرواری دیاریکراودا ئەنجام دراوە و، هەنگاوێکی زۆر گرنگ و ستراتیژییە”

 

سه‌رچاوه‌ : ئه‌لحه‌ده‌س alhadath.net

Back to top button