سیاسه‌تمه‌دارێكی رۆژئاوای كوردستان: په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال بوه‌ته‌ پۆلیسی  پاراستنی  هیلالی شیعی

 

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن، له‌ ئێستادا په‌كه‌كه‌ و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال رێگرن له‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی رۆژئاوای كوردستانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ په‌كه‌كه‌ و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌وه‌ فه‌رمانیان پێده‌كرێت.

د. کاوە ئازیزی، ئەکادیمی و سیاسیی کوردی رۆژئاوای كوردستان له‌ باره‌ی رێگریه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند په‌كه‌كه‌ به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی کشانەوەیان لە شنگال، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ئەوان بوونەتە بنکەی پۆلیس بۆ پاسەوانیکردنی ئەو رێڕەوەی ئێران لەڕێی عێراقەوە دەگەیەنێتە سووریا و رێگریی پێ لە جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراقیشدا دەکەن.

هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ راشیگه‌یاند كه: “مانای چی دەگەیەنێ، کە هەزاران چەکداری سەر بە پەکەکە لە شنگال رێگری لە رێککەوتننامەیەکی شەرعیی ناوخۆیی عێراقیدا بکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و نۆژەنکردنەوەی و هەڕەشەی سەربازی لە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات، ئەگەر ئامرازێک نەبێ بە دەستی ئێران؟ مانای چی دەگەیەنێ، کە ئەو حزبە گۆڕەپانی خۆی، کە کوردستانی باکوورە تا هەتایە بەجێ هێشتووە و لەپێناو ئەجیندای ئیقلیمی شەڕی هەرێمی کوردستان دەکا؟”.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “راگەیاندراوەکەی پەکەکە ئەوە دووپات دەکاتەوە، کە بوونەتە هێزێکی سەربازی و بنکەیەکی پۆلیسی، بۆ پاراستنی ئەو رێڕەوەی ئێران بەناو خاکی عێراقدا بۆ گەیشتن بە سووریا و دابڕینی بەشێکی کوردستان و گرێدانەوەی بە عێراق و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی مادەی 140 و رێگریکردن لە گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان، کە یەکێکە لە ئەرکەکانی پەکەکە بۆ پاکتاوکردنی ئایینی لە شنگال، بۆ بەرژەوەندیی ملیشیا شیعەکانی عێراق و ئێران”.

 

 

Back to top button