رۆژنامه‌نووسێك بۆ په‌كه‌كه له نێو گه‌وڕی گونده‌كانی باشوری كوردستان، باكور رزگار ناكرێت

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی باشوری كوردستانی به تایبه‌ت له گونده‌كانی ناوچه سنوریه‌كان رفاندن، شه‌وی رابردوو وێنه‌و ڤیدیۆی چه‌ند گه‌نجێكی بڵاوكرده‌وه كه گوایه كاریان بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا كردووه، رۆژنامه‌نووسێكیش ده‌لێت ڤیدیۆكه گومانی گه‌وره‌ی هه‌ڵده‌گرت قسه‌كان بۆیان نووسرابوون، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی روون نیه كه راستی رووداوه‌كه نیشان بدات.
زۆزسك جه‌لال رۆژنامه‌نووس له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، زۆر سه‌یره په‌كه‌كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و گوایه شه‌ڕی ئازادكردنی باكوری كوردستان ده‌كات، كه‌چی له نێو گوند و گه‌وڕه‌كانی ئێمه له شاخه‌كانی باشوری كوردستان، ته‌نانه‌ت به‌ڕێپێوانه‌كانی سنوری سلێمانی ده‌یه‌وێت ئه‌و ئازادیه وه‌دی بێنێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنوسێت: په‌كه‌كه خۆی دارده‌ستی ده‌ستی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه كه‌چی شوانكار و گه‌نجی هه‌رزه‌كاری گونده‌كان ده‌ڕفێنێت و وه‌ك سیخوڕی وڵاتان به خه‌لكی ده‌ناسێنێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شنوسێت: په‌كه‌كه له ئێستادا وه‌ك دۆڕاوێكی جه‌نگ مامه‌له ده‌كات و ده‌یه‌وێت به سزادانی خه‌لكی ناوچه سنوریه‌كان شكسته‌كانی كۆ بكاته‌وه، ده‌ی ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه راست ده‌كات به دوای سیخوڕی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان ده‌گه‌رێت، ده‌بێت سبه‌ی به‌شێك له به‌رپرس و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌شی بهێنێته سه‌ر شاشه.