وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند بڕیارێكی له‌ باره‌ی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا به‌ هاووڵاتیان ده‌كرد

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جۆری ئه‌سترازینكا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دەستپێکردنی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەرکرد.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ ده‌ستی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ زیاد ده‌كرێن، ئەمەش بۆ مەبەستی رێگەگرتن لە درستبوونی فشار له‌سه‌ر بنكه‌ تایبه‌ته‌كان.

 

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە پێشنه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینه‌ بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ و ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌بێت، كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵه‌، به‌تایبه‌ت ئەو مامۆستایانەی لە پۆلەکانی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و پۆلانه‌ی ئێستا دەوام دەکەن.

 

 

Back to top button