نرخی نه‌وت بەرزبووەوە

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی ئازاری 2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 57 سه‌نت مامەڵەی پێوەده‌كرێت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 60 دۆلار و 97 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.
شیکەرەوانی دامەزراوەی Commerzbank Research باس لەوە دەکەن، هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت بەڕێژەیەکی سنوردار پەیوەندی هەیە بە داخستنی کەناڵی سوێس لەمیسر کە ماوەی چەند رۆژێکە کەشتییەکی گەورەی بازرگانی لەناوەڕاستی کەناڵەکەدا گیریخواردوە و بەوەش جوڵەی بازرگانی جیهان رۆژانە 9 ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
Back to top button