وه‌زاره‌تی تەندروستی هۆشداری دەدات، خەریكە نەخۆشخانەكان پڕ دەبن
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات و رایدهگهێنێت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوێنێ زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.
د.ئاسۆ حەوێزی لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردهوهتهوه: ژمارەیەكی زۆر له‌تووشبووانی كۆرۆنا داخیلی نەخۆشخانەكان كراون و قەرەوێڵەكانی بەشی چاودێری چڕ خەریكە پڕ دەبێتەوەو جێگە نامێنێت.