ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەدات.

دوێنێ شەممە، به‌شیر حه‌داد ،جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ھاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ كرد كه‌ تایبه‌ت به‌ تاوتوێكردنی مادده‌ و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، سازكرابوو.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ووردی مادده‌ و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 تاوتوێ كراوه‌.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، مادده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021، بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

Back to top button