پەكەكە تەقینەوەكەی شاری ئورفە ئەنجامداوە
خواكوڕك
پارێزگای ئورفە پارتی كرێكارانی كوردستان_ پەكەكە تۆمەتبار دەكات بە ئەنجامدانی تەقینەوەی شاری ئورفە كە شەوی رابردوو لەو شارە روویدا و تاوەكو ئێستاش پارتی كرێكارانی كوردستان بێدەنگە”.
شەوری 17ی شوبات لە شاری ئورفەی كوردستانی باكور، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژراو لەبەردەم باڵەخانەی نیشتەجێبوونی دادوەر و فەرمانبەرانی دادگای شاری ئورفە ئەنجامدرا، گیونگور ئەزیم تون پارێزگای ئەو شارە پارتی كرێكارانی كوردستان تۆمەتبار دەكات بەئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە”.
پارێزگای ئورفە ئەوەشی راگەیاندووە، 26 کەسیش بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە رووداوەکەوە، دەستگیر کراون، دەلێت كەسەكان سەر بە رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستانە”.
شایانی باسە تاوەكو ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، تۆمەتبار كردنی پارێزگای ئورفەی رەد نەكردۆتەوە، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەگەری هەیە رێكخراوی تاك نزیك لە پەكەكە ئەو تاوانە بخاتە سەر خۆی”.