لە سلێمانی گەنجێك لە كاتی كاركردن كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

لەکاتى کارکردندا، گەنجێکى تەمەن (30) ساڵ لە شوێنى کارەکەى کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی (122)، رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی (ف، س) کە تەمەنی (30) ساڵە لە شوێنی کارەکەی لە تانجەرۆ لەکاتی کارکردن کەوتۆتەخوارەوە.

گوتیشی: تیمەکانمان دەستبەجێ بەڕێکەوتن بەرەو شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو گەیشتن گەنجەکە گیانیلەدەستدا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری.

Back to top button