سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد:خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر

سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد پەیامێكی سەرەخۆشیی ڕاگهياندوو له بهشێكى پهيامهكهش هاتووه : كەرەمێ سەیاد بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ و ماندوونەناسانە كاری بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی و بەڕێوەبردنی ڕادیۆی یەریڤان كرد و ڕۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی لە ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو. خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە.
دهقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كەرەمێ سەیاد:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەروەری كوردی ئەرمەنستان (كەرەمێ سەیاد)ـم بیست. كەرەمێ سەیاد بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ و ماندوونەناسانە كاری بۆ پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی و بەڕێوەبردنی ڕادیۆی یەریڤان كرد و ڕۆڵێكی كاریگەری لە بڵاوكردنەوەی فەرهەنگ و زمانی كوردی لە ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوودا هەبوو. خەبات و تێكۆشانی كەرەمی سەیاد سەرمەشقە بۆ هەموو كوردێكی نیشتیمانپەروەر و جێگەی پێزانینێكی زۆرە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و دۆست و هەڤاڵانی كەرەمێ سەیاد و هاووڵاتیانی كوردی ئەرمەنستان و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
هیوای سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازین و ڕۆحی كەرەمێ سەیاد شاد بێت.
مسعود بارزانی
٢٨ـی ئاداری ٢٠٢١