کۆیە: چوار بەڕێوەبەری ناحییە دەستبەکاربوون
لەڕێورەسمێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ يهكشهممه، لەقائیمقامیەتی قهزایی کۆیە، چوار بەڕێوەبەری ناحییە لە سنوری قەزاکە دەستبەکاربوون.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر لهمهڕاسيمى دهست بهكاربوونى چوار بهرێوبهرى نهاحييهكه گوتى : ” وێڕای پیرۆزبایكردن لەو بەڕێزانەی کە ئەمڕۆ ئەرکێکی نوێی ئیداریان وەرگرت، دەست خۆشی لەو بەرێزانەش دەکەین کە لە ڕابردوودا کاریانکردووە و خزمەتی ناوچەکەیانکردووە و کارمەندێکی دڵسۆزی حکومەت بوونە بۆجێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و پارێزگای هەولێر، لێرەشەوە جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە هەموو پشتیوانیەکی خۆمان بۆ یەکە کارگێڕییەکان و قائیمقامیەتی قەزایی کۆیە و ناحیەییەکانی دووپات دەکەینەوە، لەچوارچێوەی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرنامە و پلانی پارێزگا، بەتایبەتی لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگادا خزمەتی ئەو سنوورە و هاوڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگاکەمان دەکەین.
پارێزگارى ههولێر گوتيشى :’ ئێمە لە گرنگی شاری کۆیە دەگەین، کۆیە ئەو ناوچە گرنگەی وڵاتی ئێمەیە کە هەموومان شانازی پێوەدەکەین، بۆ ئێمە کۆیە یەکێک لەسێ پایەکانی (ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەب)، شوێن و پێگەی پێگەیاندنی پیاوە گەورە و شاعیرە ناودارەکانی ئێمەیە، بۆیە ئەم شارە شایستەی هەموو جۆرە خزمەتکردنێکە، بەدڵنیاییەوە وەکو پارێزگای هەولێریش سنووری پارێزگاکەمان لەکوێ دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایی دێت، هیچ جیاوازییەکی تێدا نابینین بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەولێری خۆشەویست.