عێراق ئەرشیفەكانى كوهيت دەگەڕێنێتەوە
دوای سی و یەک ساڵ لە داگیرکردنی كوەیت، ئەو وڵاتە هەشت تەن ئەرشیف و فایل و موڵکی دەزگا جۆراوجۆرەکانی کوهيتی وەرگرتەوە کە هێزەکانی عێراق دەستی بەسەردا گرتبوو .
ئەمە سێیەم بارە لە ئەرشیفی دەوڵەتی کوهيتەوە کە لە ساڵی 2019 وە لە عێراق بگەڕێنرێنەوە، بەرپرسانی کوهيت و عێراق دەڵێن دوای واژۆکردنی پرۆتۆکۆلی ڕادەستکردنەوەیان لە پەیمانگای دیپلۆماسی سعود ئەلناسر لە پایتەخت دادەنرێت.”
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی کوهيت بۆ کاروباری ڕێکخراوەکان ناسر ئەلهین ڕۆژی یەکشەممە گوتی:” ئەم پرۆسەیە ئەرشیفی زانکۆی کوهيت، وەزارەتی زانیاری و چەندین شوێنی دیکە دەگرێتەوە.”