نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس كۆده‌بنه‌وه
به بانگهێشتى فهرميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه 2021/3/30 له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.