په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى چوارشه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

له‌م حه‌فته‌يه‌ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانيش كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌ به‌ڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ چوار ته‌وه‌ر له‌ خۆده‌گرێت.

به‌پێ ى كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌  کۆبونەوەکە كاتژمێر (11) پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە بەرێوده‌چێت.

كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌يه‌ ده‌بێت له‌ ته‌وه‌ری يه‌كه‌مى کۆبونەوەکە خوێندنەوەی یەکەم ده‌بێت لەسەر ھەمواری یاسای کارەبا و ھەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاکی.

له‌ ته‌وه‌رى دووه‌ميش خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێشنیازی یاسای تۆڕ و بنچینەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها خوێندنەوەی دووەم لەسەر پێنشنیازە یاسای پاراستنی بەرھەمە نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

Back to top button