سەرۆكی هەرێمی كودستان پرسەنامەیەك بۆ كۆچى دوايى نووری باریکەیی به‌ڵاو دەكاتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی نووری باریكەیی پرسەنامەیەك ئاراستەی كەسوكاری دەكات.

ده‌قى پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچى دوايى نوورى باريكه‌يى:

به‌داخه‌وه‌ هەواڵی کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندی میللیی نیشتمانپەروەر، خوالێخۆشبوو نووری باریکەییم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠١٢/٣/٢٩

Back to top button