کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی شەش دزی، قۆڵبەست کرا

گوته‌بێژى پۆليسى شارى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات : کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی شەش دزی جۆراو جۆر قۆڵبەست کرا.
هۆگر عه‌زيز، گوته‌بێژى پۆليسى شارى هه‌ولێر رايگه‌ياند:” بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ف.ع.ا) تەمەن (25ساڵ) دانیشتووی کۆمەڵگای شاوێس، دەستگیر کرد، کە شەش دزیی جۆراوجۆری لە چەندین شوێنی جیاواز ئەنجام دابوو.
گوتيشى : ” تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە پێشتر پێشینەی تاوانی هەبووە، بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، بەند کرا و درایە دادگا.
Back to top button