گەندەڵی عێراقی زەلیل كردووە
بەدرێژایی سنوری وشکانی و دەریایی عێراق ، بەلاڕێداچوونی ملیۆنەها دۆلار کە بڕیارە بچێتە ناو گیرفانی حکومەت بۆ گیرفانی حیزب و گروپە چەکدارەکان دەچێت .
ئەفسەرێکی گومرگی دەڵێت:” ئەوە وەسف ناکرێت و بگرە لە یاسای جەنگەڵ خراپتره.”
ھاوكات ئەو ئەفسەرە كە ناوی خۆی نەداوە بە فرانس پرێسی گوتووە :”لە دارستاندا لانی کەم ئاژەڵ دەخوات و تێر دەبێ بەڵام ئەم پیاوانە هەرگیز تێر نابن.”
س: ئهلحهدهس