كابینەی نۆیەمى حكومهتى ههرێم،1 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارى بۆ سەرمایەگوزاری لە شاری “سلێمانی”،تهرخانكردووه
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاشكراى دهكات : لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری سلێمانی، بە سەرمایەی 1 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، مۆڵەت بە 40 پڕۆژە دراوە.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رايگەیاند: “لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر رووبەری هەزار و 500 دۆنم زەوی لە پارێزگای سلێمانی، نزیكەی 40 پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە، لە کۆی ئەو 40 پڕۆژەیەدا، نزیكەی 20 پڕۆژەیان پیشەسازین و بەگشتی پڕۆژە مۆڵەتدراوەكان بایی 1 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارن”.
بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی زیاتر گوتی: “كابینەی نۆیەمی حكوومەت. زۆر جەخت لەسەر وەبەرهێنان لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری دەكاتەوە، ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانیش دەیەوێت، رێگا خۆش بكات، بۆ ئەوەی مۆڵەتی زیاتر بە پڕۆژەكان بدرێت، ئەمەش وای كردووە، مۆڵەتی زیاتر بدرێتە پڕۆژەكان”.
عهزيز سهعيد بۆ باسنيوز زياتر گوتى، لە كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمدا، پارێزگای سلێمانی 42%ـی سەرمایەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
هەر بەپێی ئامارێك، لەو ماوەیەدا 20 پڕۆژەی پیشەسازی، 4 پڕۆژەی بازرگانی، 4 پڕۆژەی فێرکردن، 3 پڕۆژەی نیشتەجێبوون، 2 پڕۆژەی گەشتیاری، یەک پڕۆژەی کشتوکاڵی، یەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری، یەک پڕۆژەی تەندروستی و چەند پڕۆژەیەكی تر لهشارى سلێمانى مۆڵەتیان پێ دراوە.