جێگری سەرۆكی ئەمریكا, دیداری بارزانی زۆر پێویست بوو

خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی لە 53یەمین كۆنگرەی میونشن, سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا چاوی بە سەرۆك وجێگری سەرۆك و وەزیری بەرگری و دەرەوەی چەندین وڵاتی بەشداری كرنگرەكە كەوتووە, ئەمرۆ چاوی بە هەریەكە لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و پینس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كەوەت.
لە تویتێكدا لە تویتێكیدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا( پێنس ) لە بارەی دیدارەیكەی لەگەڵ بارزانی هاوپێچ لەگەڵ وێنەی دیدارەكەی دەنوسێت” گفتوگۆیەكی پێویست لە بارەی پێشكەوتنەكانی پلانی رووبەروونەوەی داعش لەگەل مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, وە سوپاسمان كرد بۆ هاوكاریەكانی ”
هەروەها وا بڕیارە لە ماوەی بەردەوامی كۆنگرەكەدا بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی دیكەی جیهانی بكەوێت دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و شەڕی داعش و رووبەرو نەوەی تیرۆریستان‌و هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاراستەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی چەقی قسەكانی بارزانی و بەر پرسانی وڵاتانی جیهانە.

شایەنی باسە كۆنگرەكە تا 19ی مانگ بەردەوامی دەبێت, هەرێمی كوردستان وەك یەكێك لە ئارامترین وڵاتانی ناوچەكەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی پێدراوە كە توانی ئوستورەی داعش تێك بشكێنێت وە ببێتە پەناگەیەك بۆ دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر.

Back to top button