ئه‌ندامه‌ نوێیه‌كانی دادگای باڵای فیدرالی هه‌ڵبژێردران

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌مواركرده‌وه‌و به‌ پێی یاسای نوێ ئەنجوومەنی باڵا دادوەری، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، پێكھێنانی دادگای باڵای ئیتحادی تەواو بووە.

 

به‌ پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ئەنجوومەنی باڵا دادوەری عێراق ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری 13 دادوه‌ری وه‌ك سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ هه‌ڵبژارد.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “بەرێزان، دادوەرانی پۆستەكانیان ھاتووە لە یاسای ھەمواركراوی ژمارە 30ی ساڵی 2005 (یاسای دادگای باڵای ئیتحادی) ھەر یەك لە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆكی دادگای باڵای ئیتیحادی و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری رایانگەیاند، پێكھێنانی دادگای باڵای ئیتیحادی  تەواو بووە و ناوەكانیش بۆ سەرۆك كۆمار بەرزكراونەتەوە بۆ دەرخستنی فەرمانی كۆماری بە دامەزراندنیان بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

1- دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتی دادوەری لە پۆستی سەرۆكی دادگا.

 

2- دادوەر سەمیر عەباس، سەرۆكی داگای تاوانەكانی ئەنبار، لە پۆستی جێگری سەرۆكی دادگا.

 

3- دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی واست، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

4- دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی نەجەف، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

5- دادوەر حەیدەر عەلی نووری، سەرپەرشتیاری دادوەری لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

6- دادوەر خەلەف ئەحمەد رەجەب، سەرۆكی دەستەی تەمیز لە سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی سەلاحەدین، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

7- دادوەر ئەیوب عەباس ئالوەرەقە، ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

8- دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای دھۆك لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

9- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی، لە پۆستی ئەندامی رەسەن لە دادگادا.

 

10-دادوەر عادل عەبدولرەزاق، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بەسرە، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.

 

11- دادوەر خالد تەھا، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.

 

12- دادوەر مونزر ئیبراھیم. ئەندامی مونتەدیب لە دادگای تەمیز، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.

 

13- دادوەر تاھر سلێمان، سەرۆكی دادگای نێوجەوانانی دھۆك، لە پۆستی ئەندامی یەدەگ لە دادگادا.

Back to top button