بەبڕیاری لاهور جەنگی کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی دەکرێتە سەرۆکی یەکێتی کەم ئەندامان
بە بڕیاری لاهور جەنگی سامان حوسێن کە پێشتر کارمەندی دژەتیرۆری یەکێتی بووە، کراوەتە سەرۆکی رێکخراوی کەم ئەندامان، کە ئامانجلێی سیخوڕی کردنە لە نێو رێکخراوی کەم ئەندامان بۆ دژەتیرۆری یەکێتی.
سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاندووە کە دژە تیرۆری یەکێتی بە فەرمانی لاهور جەنگی یەکێک لە کارمەندەکانی بە ناویسامان حوسێن کردووە بە سەرۆکی یەکێتی کەم ئەندامان، سەرۆکی لقی سلێمانی رێکخراوی ژینیش دەڵێت کارەکانی ئەو کارمەندەی دژەتیرۆر زیانی لە کەم ئەندامان داوە.
حەمید محەمەد، سەرۆكی لقی سلێمانیی كۆمەڵەی ژین راگەیاند: ”ئەو كارانەی سامان حوسێن، زیانگەیاندنە لە كەمئەندامان، ئەو بە پاساویمافی كەمئەندامان، هێرش دەكاتە سەر هەندێك بەرپرسی دیاریكراو، لە نێویشیاندا بەرپرسانی باڵای حكوومەت كە ئامانجی لەم كارە،سیاسییە“.
هەروەها ئەو بەرپرسەی کەم ئەندامان ئاشکراشی دەکات کە سامان حوسێن پێشتر بۆ خزمەتی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كاریكردووە و لە بەرامبەردا پارەی وەرگرتووە، هەر كەسێكیش لە سلێمانی باڵادەست بووبێت، ئەو سامانە بۆ ئەو كاری كردووە، وەك دەشزاندرێتئێستا لاهوور جەنگی لە سلێمانیدا باڵادەستە.
هەروەها راشیگەیاندووە کە سامان حوسێن بابەتی مافی كەمئەندامان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكار دەهێنێت و جگە لە بەرپرسانیجۆراوجۆر، مانگانە بڕی ملیۆنێك دیناریشی لە لایەن كۆمپانیای (ئاسیاسێڵ)ەوە پێ دەدرێت و بەڵگەم لایە پارە بە ناوی كەمئەندامانكۆدەكرێتەوە، كەچی شتی دیكەی پێ دەكرێت، پێشتریش سامان حوسێن بە تۆمەتی گەندەڵی سكاڵای لە دژ تۆمار كرا“.