راگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر پێشمەرگە لە پردێ
دوای ئەوەی کەمێک لەمەو بەر بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ٥ی پردێ، وەزارەتی پێشمەرگەراگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە سنووری چالاکییەکانی لیوای 10ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەلە میحوەری پردێ – دبز و لە نزیک گوندی نەبی ئاوا، چەند مووشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراوە، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانیپێشمەرگە بێ زیان بوون.
هاوکات نووری حەمە عەلی ئاماژەی بەوە کرد، نازانن لە کوێوە مووشەکەکان ئاراستەکراون و لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.