ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى چوار په‌نابه‌رى كورد له‌ كرواتیا بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە کرواتیا، چوار پەنابەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەست دا، چەند پەنابەرێکی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکاریان و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان، لەسەر ڕاسپاردە و ئەرکی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی ئەو چوار پەنابەرە دەگەڕێنڕێتەوە هەرێمی کوردستان، دواتر دەنێردرێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.

Back to top button