“بكوژ”ی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد
دواى زیاتر لە شەش مانگلە کوژرانى دوو خوشک لە قەزاى چەمچەماڵ، بکوژەکەیان خۆى رادەستى پۆلیس کرد کە باوکی دوو خوشکەکەیە.
بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ( 2020) دوو خوشك لە قەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكیان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنەکەى، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
پۆلیسى سلێمانى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.