باشترین و خراپترین سەرۆكەكانی ئەمریكا ئەمانەن

خواكوڕك

ویڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەنێوان ساڵانی ( 2000 بۆ 2009) داوا لە (91) مێژووناس دەكات كە باشترین و خراپترین سەرۆكەكانی ئەمریكا دیاری بكەن.
كۆمەڵێك مێژووناس لە زانكۆ جیاجیاكانی ئەمریكا لە پاش هەوڵ و تێكۆشان و بە دواداچوونێكی وورد بۆ باشترین و خراپترین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ، لەیەكەمین سەرۆكەوە بۆ كۆتا سەرۆك كردو (ئابراهام لینكۆڵن ) بە باشترین سەرۆكی ئەمریكاو ڕیزبەندی یەكەمی وەرگرت ، هەروەها لە پلەكانی دووەم و سێیەمیش هەریەك لە (جۆرج واشنتن و فرانكلین دی رۆزفێڵت ) دەست نیشان كران .
“دۆگلاس برینكلی ” مامۆستا لە زانكۆی رایس ڕایگەیاند ” سێ لە باشترین سەرۆكەكانی ئەمریكا بریتین لە ( ئابراهام لینكۆڵن و جۆرج واشنتن و فرانكلین دی رۆزڤێڵت ، بە پێی ڕێزبەندییەكە باراك ئۆباما لە پلەبەندی 12 یەم دایە “.
شایەنی ئاماژە پێدانە ئەو پسپۆڕانەی بواری مێژوو لە بارەی خراپترین سەرۆكەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بە هەریەكە لە (ئەندرۆ جۆنسۆن و فرانكلین پێرس ) لە كۆتایی ریزبەندی خراپترین سەرۆكەكانی ئەمریكا دیاری كراون .

Back to top button