رێکاری نوێی دژ بە کۆرۆنا ده‌رچوون رۆژانی پێنجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێم
كۆبوونه‌وه‌ى لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا له هه‌رێمى كوردسىتان كۆتايىهات و ژماره‌يه‌ك رێكار‌و رێنمايى نوێ دژ به كۆرۆنا ده‌رچوون .
د. سامان به‌رزنجى وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رایگەیاند: ”رۆژانی پێنجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێمى كوردستان”.
وه‌زيرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگەیاند، وەکو رێکاری نوێی دژ بە کۆرۆنا، رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە رێگا نادرێت هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
گوتيشى : ” هەروەها، لە دوای کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان، خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: ” کافتریا و رێستۆرانتەکان و هۆڵەکانی وەرزش لە کاتژمێر 9 ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی دادەخرێن. هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و ڤيسته‌ڤاڵ و پرسە و بۆنەش قەدەغەیە تاوه‌كو گيانى هاوڵاتيان بپارێزرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هۆڵه‌كانى سينه‌ماش به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه”.
د.سامان به‌رزنجى راشیگەیاند، لە ئەمڕۆوە بڕیارەکان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.