نێچيرڤان بارزانى،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆتاییهات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌  دەڵێت، “سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

 

نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى له‌گه‌ڵ  ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا له‌ تویتێکدا دەڵێت، “سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران.”

 
دوێنێ دووشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس و، ئه‌مرۆش دوو كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌دات.

 

Back to top button