ئەمریكا مەرجی بۆ ئێران ھەیە

ئەگەر جۆ بایدن سەرۆک کۆمار جددی بێت لە دووبارە چوونە پاڵ ڕێکەوتننامەی ناوکی ئێران ،ئەوا چەند هەفتەی داهاتوو دەتوانێت سەرکەوتوویی خۆی یان شكستی بسەلمێنێت.

:”لەئێستادا تیمی بایدن تەنیا لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی ئێرانییەکان بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ ، بۆیە بەرپرسانی ئیدارەی بایدن ئاشکرایانکرد کە پلانیان هەیە پێشنیازێکی نوێ بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ بەزوویی لەم هەفتەیەدا پێشکەش بکەن .”

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند:” کە ئەو پێشنیارە داوا لە ئێران دەکات هەندێک لە چالاکییە ناوکییەکانی ڕابگیرێت ، وەک کارکردن لەسەر سانتریفیوژەکانی پێشکەوتوو و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پاکژیەکی 20 ٪ ، لە بەرامبەر هەندێک كەمكردنەوەی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا.”

 

س : ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button