گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : تكا ده‌كه‌ين هەموو لایەك هاوكاربن تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنوردار
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌يێنراوێك له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ به‌ڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌لێت:”تكا دەكەین هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەو بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنوردار .
د. ئاسۆ حه‌وێزى،گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگه‌يێنراوێكى به‌ڵاوكرده‌وه و تێدا هاتووه :” ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتووچۆ بە هەماهەنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت ، ئەگەر گشتیش نەبێت ئەوا بە سنورداری دەبێت .
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێت:” بۆیە تكا دەكەین هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەو بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنوردار .