كەركووك: ئه‌و شوێنه دۆزرايه‌وه كه 6 سەكۆی تەقاندنی مووشەكه‌كانی هاوێژرانە ميحوه‌رى هێزى پێشمه‌رگه دانرابوو
شانەی راگەیاندنی ئەمنی له راگه‌ێنراوێكدا رايده‌گه‌ينێت : لە پارێزگای كەركووك ئه‌و شوێنه‌يان دۆزيه‌وه كه 6 سەكۆی تەقاندنی مووشەكه‌كانی هاوێژرانە ميحوه‌رى هێزى پێشمه‌رگه له ميحوه‌رى پردێ.
بەپێی راگەیێندراوێك كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌ڵاويكردۆته‌وه شانەی راگەیاندنی ئەمنی ده‌لێت، “هێزێكی فڕقەی 8ی پیادەی سوپای عێراق له‌شارى كه‌ركووك سەكۆی ئەو 6 مووشەكەيان دۆزییەوە كە شەوی رابردوو لەلایەن گرووپێكی لە یاسا دەرچوو هاوێژرانە شاری هەولێر و لە ناوچەیەكی چۆڵ لە نێوان هەولێر و كەركووك كەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێكی مادی و گیانیی نه‌بووه”.
هه‌روه‌ها شانه‌ى ڕاگه‌ياندنى ئه‌منى ده‌شلێت، “دەزگە ئەمنییەكان لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی وردەكاری رووداوەكەو دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەنجامدەران، “
له راگه‌يه‌نراوه‌كه زياتر هاتووه :” فەرماندەیی بارەگای پێشكەوتووی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیش لە پارێزگای كەركووك، رێكارەكانی توندتر كردوە بۆ رێگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە له سنوورى شارى كه‌ركووك”.
س : رووداو