مستهفا كازمی: لە بەرزكردنی نرخی دۆلار پاشگەز نابینەوە
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی حكومهتى عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە پێی تێڕوانین و ستراتیجیەتی بە ئامانجكراو وەرگیراون ئومێد دەكەین لایەنەكان دوور بكەونەوە لە موزایەداتكردن بە پرسی نرخی دۆلار .
مستهفا كازمی دواى تهواو بوونى دانیشتنی ئهمرۆى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق له تويتێكدا له پهرهى تايبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵايهتى تويتهر ، نووسيوويهتى : “ئومێد دەكەین لایەنەكان دوور بكەونەوە لە موزایەداتكردن بە پرسی نرخی دۆلار، بڕیارەكە لە لایەن بانكی ناوەندییهوه دراوه بە پێی تێڕوانین و ستراتیجەیەتی بە ئامانجكراو.”
كازمى دهشلێت: “ئێستا ھەست بە دەرئەنجامەكانی دەكەین لەسەر گەشەكردنی یەدەكی دراوی و لە سەر پۆلینكردنی دڵنیایی نێودەوڵەتی عێراق”.