ئاژانسی فرانس پرێس: تۆڕیكی گه‌وره‌ی مافیایی حه‌شد له‌ سه‌ر سنوره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران بوونی هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رتیل و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه‌ چه‌ندین ملیار دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وێت

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵده‌دات چاكسازی له‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كان بكات ئاژانسی فارانس پرێسی له‌ دوای هه‌وڵه‌كانی كازمی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵیه‌كان به‌رده‌وامن و كازمی نه‌یتوانیووه‌ چاكسازی بكات  به‌ جۆرێك كه‌  گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ رێگه‌ی به‌رتیل و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌وه‌ چه‌ندین ملیار دۆلاریان ده‌ستده‌كه‌وێت.

هه‌روه‌ها ئاژانسی فرانس پرێس راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ تۆڕیكی گه‌وره‌ی مافیایی له‌ سه‌ر سنوره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران بوونی هه‌یه‌ و كه‌ له‌ گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران پێكهاتوون و ساڵانه‌ چه‌ندین ملیار دۆلار له‌ رێگه‌ی به‌رتیل، رسومات و باجی نایاساییه‌وه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌.

لای خۆشیانه‌وه‌ كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌روازه‌ سنوریانه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆخه‌كه‌ زۆر له‌ دارستان خراپتره‌، چوونكه‌ له‌ دارستان ئاژه‌ڵه‌كان تێرده‌بن، به‌ڵام ئه‌م گروپه‌ مافیاییانه‌ تێربوونیان نییه‌. زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و كارمه‌ندانه‌ی گومرك ده‌كه‌ن كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كاره‌ نایاساییه‌كانیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

 

 

Back to top button